2 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لێدوانەكانی سكرتێری ناتۆ دانپێدانانی ڕاستەوخۆیە بە تێوەگلانیان لە جەنگ

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانەكانی سكرتێری گشتیی ناتۆی بە دانپێدانانی ڕاستەوخۆ بە تێوەگلانی هاوپەیمانییەكە لە جەنگ دژی وڵاتەكەی ناوبرد، هاوكات داوای ڕوونكردنەوە لە هەریەكە لە ئیتاڵیا و ڕۆمانیا دەكات و جەخت لە لێپرسینەوەی یاسایی دەكاتەوە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، كە لێدوانەكانی مارك ڕوتە، سكرتێری گشتیی ناتۆ، پەردە لەسەر بەشداریی چەند وڵاتێكی ئەندام لەو هاوپەیمانییەدا لادەدات بۆ پشتگیریكردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی ئێران.

بەقایی بە دیاریكراوی ئاماژەی بە وڵاتانی ئیتاڵیا و ڕۆمانیا كرد و داوای لە حكومەتەكانی ئەو دوو وڵاتە كرد كە ڕوونكردنەوە بدەنە گەلەكانیان سەبارەت بە سروشتی ئەو ڕۆڵەی لەم ململانێیەدا دەیگێڕن.

تاران جەختی كردەوە، كە پێویستە ناتۆ و ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە ڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، چونكە ئەم پشتیوانییە سەربازییە بە پێشێلكارییەكی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان دادەنرێت.

ئەم هەڵوێستەی ئێران دوای ئەوە دێت، كە مارك ڕوتە لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە سەدان فڕۆكەی ئەمریكی لە بنكە سەربازییەكانی ناو خاكی ئیتاڵیاوە بۆ پشتگیریكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان فڕیون.

هەروەها مارك ڕوتە ئاشكرای كردبوو، كە ڕۆمانیا گەشتە ئاسمانییە شارستانییەكانی سنووردار كردووە تاوەكو ئاسانكاری بۆ ئەركی فڕۆكە بەشداربووەكان بكات، بەتایبەتی ئەو فڕۆكانەی كە بەرپرسن لە پرۆسەی سووتەمەنی گەیاندن لە ئاسماندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    قاڵیباف: ناوچەكە پێویستی بە سیستمێكی ئەمنیی نوێیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لێدوانەكانی سكرتێری ناتۆ دانپێدانانی ڕاستەوخۆیە بە تێوەگلانیان لە جەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا قۆناغێکی نوێی دانوستان دەستپێدەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فڕۆكه‌كانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیسرائیل كه‌م ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوای ڕێكه‌وتنی كۆتایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 30 ڕۆژدا ده‌كشێنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ لوبنان سنورداركردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئێران: دانووستانمان كرد و هیچ سازشێكمان نه‌كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەفدەکەمان گەڕایەوە و چەندین لیژنەى چاودێری و تەکنیکی پێکهێنراون

سەرەتا