2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

میدیاكانی ئێران: هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا دانراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادان لە هورمز

پەیام

میدیای ئێران بڵاوی كردەوە كە هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا دانراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادانی سەربازیی لە گەرووی هورمز، وتەبێژی سوپای پاسدارانیش ڕەتی دەكاتەوە.

پرێس تیڤی ئێرانی بڵاوی كردەوە هێڵی پەیوەندی سەربازیی لەنێوان ئێران و ئەمریكا دانراوە لەپێناو ڕێگری كردن و  دووركەوتنەوە لەو ڕووداوانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ململانێ لە گەرووی هورمز.

بەڵام دواتر حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدران، ڕەتی كردەوە، كە هیچ هێڵێكی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەنێوان سوپای پاسداران و سوپای ئەمریكا پەیوەست بە گەرووی هورمز هەبێت.

هاوكات لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی ئێرانی بڵاوی كردەوە سوپای پاسداران سێ كەشتی نەوتهەڵگری وەستاندووە هەوڵیانداوە بەبێ ڕەزامەندی گەرووی هورمز تێپەڕێنن.

تەلەفزیۆنی ئێرانی دەڵێت ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرانە ویستیان بەبێ هەماهەنگی سوپای پاسداران گەرووی هورمز تێپەرێنن و ئەوەش وای كرد ئاگاداربكرێنەوە و بوەستێنرێن پێش ئەوەی بگەرێنەوە بۆ كەنداو.

بەرپرسانی ئێران جەخت دەكاتەوە پەڕینەوەی كەشتیەكان بە گەرووی هورمز پێویستە بەو ئاراستەیەدا بێت كە ئێران بە هامەهەنگی هێزە چەكدارەكانی دیاری دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی: 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    ئێران بنكەكانی ئەمریكاى لە ناوچەكە بۆردومان كردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عوممان بە نیازە باج بەسەر كەشتییەكاندا لە گەرووی هورمز بسەپێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئێران: هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا دانراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادان لە هورمز

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ لوبنان گورزێكی كوشندەیە بۆ ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران بە درۆن هێرشی كردە سەر كەشتییەكانی گەرووی هورمز

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز دەكاتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوارەكانی لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە

سەرەتا