1 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
عوممان بە نیازە باج بەسەر كەشتییەكاندا لە گەرووی هورمز بسەپێنێت
پەیام
عومان هۆشداری دەدات كە گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێش جەنگ و لەوانەیە باج بەسەر كەشتییەكاندا بسەپێندرێت.
عومان بە بەرپرسانی ئەوروپای ڕاگەیاندووە كە گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ و ئەگەری هەیە تێپەڕبوونی كەشتییە بازرگانییەكان پێویستی بە باج و تێچووی نوێ بێت. ئەم باجانە بۆ خزمەتگوزارییە ژینگەیی و دەریاوانییەكان دەبن، بەڵام واشنتۆن و پایتەختە ئەوروپییەكان نیگەرانن و ئەم هەنگاوە بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەزانن.
بەگوێرەی بلومبێرگ، تێچووە پێشنیاركراوەكان دەكرێت خزمەتگوزارییەكانی وەك پاككردنەوەی ژینگە و هاوكاری دەریاوانی بگرێتەوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا ئەم باجانە بۆ هەموو هاتوچۆیەكی بازرگانی ناچاری دەبن یان نا.
بەرپرسانی عومان بە هاوتا ئەوروپییەكانیان ڕاگەیاندووە كە ڕووبەڕووی فشارێكی زۆری تاران لەو بارەوە بوونەتەوە.
تاران ئێستا داوای بەڕێوەبردنی هاوبەشی هاتوچۆی هورمز لەگەڵ عومان دەكات و لێخۆشبوونی باجیشی تەنیا بە ئەم دوو مانگەوە بەستووەتەوە.
لای خۆیانەوە هەریەك لە ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، سعودیە و ئیمارات هۆشدارییان داوە كە باجی ناچاری یاسا نێودەوڵەتییەكانی دەریاوانی پێشێل دەكات.
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكایش جەختی كردووەتەوە كە هەر ڕێككەوتنێكی ئاشتی هەمیشەیی دەبێت گەرەنتی تێپەڕبوونی بێبەرانبەر بە گەرووەكەدا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە