2 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد

پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە وەڵامی هێرشێکی تاران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز، چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێرانیان لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کردووە. 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگییەکانیان کۆگاکانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەند وێستگەیەکی ڕاداری کەناراوەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج. واشنتۆن ئەم هێرشانەی وەک وەڵامێکی توند بۆ سەرپێچییەکانی ئێران و هێرشی  سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکە لەقەڵەمداوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان. 
لەم چوارچێوەیەدا، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر دوورگەی سیریک و هێزەکانی ئەوان ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە. دوابەدوای ئەم ئاڵۆزییانەش، تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە لە ئێستادا هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ئێران کۆتاییان هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    ئێران چه‌ندین پێگه‌ی له‌ به‌حرێن و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى ملیۆن و نیوێک پەنابەری سووری لە توركیاوە بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لیژنەیەكی باڵای بۆ دادگاییكردنی ئەمریكا لەسەر تاوانەكانی جەنگ پێكهێنا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: حساب بۆ ڕێككەوتننامەی واشنتن ناکەین، داماڵینی چەكیش هێڵی سوورە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری خامنەیی: زۆر بە توندی وەڵامی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی: 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران

سەرەتا