2 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
ئێران چهندین پێگهی له بهحرێن و كوهیت بۆردومان كرد
پهیام
بەرپرسانی ئەمریکا و کوێت ڕایانگەیاند ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر بەحرەین و کوێت، لە بەرانبەریشدا واشنتۆن چەندین پێگەی سەربازیی ئەو وڵاتەی وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆردومان کرد.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئێران لە درەنگانی شەوی شەممەدا، چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی هەردوو وڵاتی کوێت و بەحرەین کردووە. هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوێت و بەحرەین تەقاندنی زەنگی مەترسی و چالاککردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان پشتڕاست کردووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی هێزە ئەمریکییەکان یان زیانی ستراتیژی بە دامەزراوەکانیان لە ناوچەکە نەگەییشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست، چەندین پێگەی گرنگیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە، کە پێکهاتبوون لە کۆگاکانی مووشەک و درۆن و وێستگەکانی ڕاداری کەناراوەکان. ترەمپ لە پەیامێکدا هۆشداریی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند ئەگەر هێرشەکان نەوەستێنرێن، واشنتۆن ناچار دەبێت "ئەرکە سەربازییەکەی" بە شێوەیەک تەواو بکات کە هەڕەشە لەسەر بوونی ئێران دروست بکات.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی پێ کردووە کە ئەم هێرشانە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوون بۆ هێرشەکەی سەرەتای ڕۆژی شەممەی سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز. ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو هەفتە بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتیی کاتیدا تێدەپەڕێت کە بڕیار بوو کۆتایی بە ململانێیەکی چوار مانگەی نێوان هەردوولا بهێنێت، بەڵام ئێستا هەردوولا یەکتر بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن. میدیاکانی ئێرانیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شاری سیریک لە باشووری ئەو وڵاتە بیستراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە