2 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
پاریس.. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما 109 كەس لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا
پەیام
پاشئەوەى لە ماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی 110 كەس لە پاریس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما گیانیان لەدەستداوە، باری نائاسایی لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا.
فەرمانگەی فریاكەوتنی تەندروستی لە فەڕەنسا ئاشكرای كرد كە ڕۆژی هەینی تەنیا لە ناو ماڵەكان و شوێنە گشتییەكانی پاریس 109 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون، كە ئەمەش بازدانێكی مەترسیدارە بەراورد بە تێكڕای ئاسایی كە تەنیا حاڵەتە.
بە پێی زانیاریەكان، تەنیا لە یەك ڕۆژدا 30 كەس تووشی جەڵتەی دڵ بوون و حاڵەتێكی دەگمەنیش تۆماركراوە كە پلەی گەرمای جەستەی نەخۆشێك گەیشتووەتە 43 پۆینت حەوت پلە، ئەم ئامارانە تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی نەخۆشخانەكان گیانیان سپاردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەكان زۆر لەوە زیاتر بێت.
بەهۆی ئەم كارەساتە سروشتییەوە، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لە 37 ناوچەدا باری نائاسایی بە پلەی "سوور"یان ڕاگەیاند و لە 48 ناوچەی تریشدا پلەی "پرتەقاڵی" یان ڕاگەیاندووە.
ناوەندە تەندروستییەكانی پاریس "پلانی فریاگوزاری" یان كارا كردووە، كە تێیدا هەموو ئەو پزیشك و كارمەندانەی لە پشوودا بوون بانگهێشت كراونەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت لە كاتە مەترسیدارەكاندا لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە