1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
باشووری لوبنان بۆردومانكرایهوه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆپخانەکانی ئیسرائیل دەوروبەری شارۆچکەی بێت یاحوونیان لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد و شەوی ڕابردووش هێزەکانیان چەندین خانوویان لە سێ شارۆچکەی ناوچەکە تەقاندەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نیشتمانیی ڕاگەیاندنی فەرمیی لوبنان، بۆردومانەکان هاوکات بووە لەگەڵ کێوماڵکردن و تەقەکردن بە چەکی قورس به درێژایی ڕێگای نێوان شارۆچکەی کونین و شاری بنت جبێل. هەروەها، هێزەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو هەڵمەتێکی تەقاندنەوەی خانووەکانیان لە هەریەک لە ناوچەکانی بێت یاحوون، حەداپا و تیری ئەنجامداوە.
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، کە یەکەمین ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٦ی نیسانی ڕابردوو ڕاگەیەندرا و دواتر لە ٢٣ی هەمان مانگ بۆ ماوەی سێ هەفتە، پاشانیش لە ١٥ی ئایار بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ درێژکرایەوە، بەڵام گرژییەکان بە تەواوی کۆتاییان نەهاتووە. دواترین ئاگربەستیش لە ٢٠ی حوزەیران ڕاگەیەندرا، کە بەهۆیەوە ڕێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببوونەوە پێش ئەوەی گرژییەکانی ئەمڕۆ ڕووبدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە