1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی ڕیختەر مەکسیک'ی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی ڕیختەر ویلایەتی یوجاتان لە مەکسیک'ی هەژاند.
ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە دووری ٧٥ کیلۆمەتری شارۆچکەی پرۆگرێسۆ سەر بە ویلایەتی یوجاتان ڕووی داوە.
بە پێی ئەو ئامارە، گوڕی بوومەلەرزەکە شەش پلەی ڕیختەر بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری توێکڵی زەوی بووە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و یان ماددی ڕووداوەکە ڕانەگەیاندراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە