1 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێک له سعوودیە گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە

 
کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێکی سەربە کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعوودیە گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕایگەیاند لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێکی سەربە کۆمپانیای نەوتی "ئارامکۆ" لە ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. 
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەڕمی سعوودیە "SPA" ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ھێلیکۆپتەرێکی سەربە کۆمپانیای نەوتی "ئارامکۆ" لە شاری ڕەئس تەنورە ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتووەتەخوارەوە. 
بە وتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی ڕووداوەکەدا، سەرجەم سەرنشینانی ناو ھێلیکۆپتەرەکە کە ژمارەیان ١٤ کەس بووە و ھاووڵاتی سعوودیین، گیانیان لەدەستداوە. 
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە نەزاندراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێک له سعوودیە گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر... وەفدی ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی هورمز کۆ دەبنەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌ی قوربانیان له‌ حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاكو ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران چه‌ندین پێگه‌ی له‌ به‌حرێن و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى ملیۆن و نیوێک پەنابەری سووری لە توركیاوە بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لیژنەیەكی باڵای بۆ دادگاییكردنی ئەمریكا لەسەر تاوانەكانی جەنگ پێكهێنا

سەرەتا