1 کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئه‌نجام بدات

په‌یام

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردراوانی ئەمریکا کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، سەقامگیریی ناوچەکە و جێگیرکردنی ئاگربەستی لوبنان بە مەبەستی پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتە تاوتوێ کراون. لایەنی قەتەری بەردەوامیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیرییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر دووپاتی کردەوە، لە بەرانبەریشدا نێردراوانی ئەمریکا پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی قەتەر و پاکستان لەو پرۆسەیەدا دەربڕی و پابەندبوونی واشنتۆنیان بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی دووپاتی کردەوە. 
لەکاتێکدا واشنتۆن ئاماژە بە سەردانی شاندەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ دەوحە دەکات لەم هەفتەیەدا، تاران هەبوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ ڕەتدەکاتەوە. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نییە، بەڵام پرۆسەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی بەردەوامە. ئەمەش لە سایەی زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر ئاگربەستە کاتییەکان و ناڕوونیی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٧ی حوزەیران دێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە گەرووی هورمزەوە هەیە. 
لە چوارچێوەی ئەو پێشهاتانەدا، نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد. مۆدی پێشوازیی لە بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکان کرد بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی، هاوکات گرنگیی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ هیندستان و جیهان دووپاتی کردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئه‌نجام بدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی ڕیختەر مەکسیک'ی هەژاند

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكه‌وتنیان واژوو كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان هێرشی ئاسمانیی كرده‌ سه‌ر سێ پارێزگای ئه‌فغانستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ڕووسیا: چوار شارۆچكه‌ی دیكه‌مان له‌ ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئيسرائيل.. له‌كاتی جه‌نگدا ڕێژه‌ی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌نزوێلا.. به‌هۆی دوو بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێن بوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پاریس.. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما 109 كەس لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا

سەرەتا