1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

لە غەززە سزای لەسێدارەدان بەسەر سیخوڕێكی ئیسرائیلدا جێبەجێكرا

پەیام

ئاسایشی بەرگری لە غەززە سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێكدا جێبەجێكرد كە بووە هۆی شەهیدكردنی عیزەدین حەداد.

 دەزگای "ئاسایشی بەرگری" لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر كەسێكدا جێبەجێ كردووە، كە تۆمەتبار بوو بە هاوكاریكردنی هەواڵگری ئیسرائیل. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو كەسە دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی چەندین كۆمەڵكوژی لە كاتی جەنگی غەززەدا و زانیاری داوە بۆ تیرۆركردنی چەند سەركردەیەكی بەرگری، كە دیارترینیان عیزەدین حەداد، فەرماندەی "كەتیبەكانی قەسام" بوو.

ئاماژە بەوەش كراوە، كە سزاكە دوای تەواوبوونی سەرجەم "ڕێكارە شۆڕشگێڕییەكان" جێبەجێ كراوە. 

ئاسایشی بەرگریی كەرتەكە هۆشداری توندی دایە هەموو ئەو كەسانەی هاوكاری ئیسرائیل دەكەن و ڕایگەیاند، ئەمە چارەنووسی حەتمی سیخوڕەكانە، هاوكات داوای لەوانە كرد، كە "ڕێگەیان ون كردووە" بگەڕێنەوە ناو ڕیزە نیشتمانییەكان. 

لە كۆتاییدا جەختیان كردەوە، كە ئەم تۆمەتبارانە نوێنەرایەتی خێزان و عەشرەتە فەڵەستینییەكان ناكەن، چونكە بنەماڵە ڕەسەنەكان هەمیشە پاڵپشتی ناوخۆیی بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیركاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە غەززە سزای لەسێدارەدان بەسەر سیخوڕێكی ئیسرائیلدا جێبەجێكرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری سووریا بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نداوی عه‌ره‌بی.. هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی له‌كاتی نیشتنه‌وه‌دا وه‌رگه‌ڕا و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا... ناوی ئەندامانى پەرلەمان ڕاگەیەنرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشووری لوبنان بۆردومانكرایه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی گەیشتنە قەتەر

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە و بڕیاریش کشانەوەیان پێ نەگەیشتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێک له سعوودیە گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە

سەرەتا