پێش 1 هەفتە 197 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی فەرمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەكانى دا

پەیام 

عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەختی لە بەردەوامی كارنامەی چاكسازیی حكومەتەكەی كردەوە و فەرمانی دا بە هەماهەنگی چڕ لەنێوان دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە چاودێرییەكان بۆ ڕاوەدوونانی تاوانەكانی گەندەڵی، پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زەیدی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كردووە، كە تێیدا سەركردەی دەزگا ئەمنییەكان، لایەنە چاودێرییەكان و دامەزراوەكانی جێبەجێكردنی یاسا ئامادەی بوون.

لەم دیدارەدا، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات و پێداچوونەوە بە ڕێكارەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرا.

سەرۆكوەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی ئەدا لە پاراستنی سامانی گشتی و جێبەجێكردنی یاساكان.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە حكومەت لەسەر ڕێبازە جێگیرەكەی بۆ ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان لە دۆسێكانی گەندەڵی و ڕادەستكردنیان بە دادگا بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ كارنامەی وەزاریی كابینەكەی یەكدەگرێتەوە.

هاوكات، عەلی زەیدی ڕێنمایی دا، ئەوپەڕی هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ بنبڕكردنی ئافاتی ماددە هۆشبەرەكان؛ ئەویش لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێكاری كاریگەر و پێشوەختە كە بەشدار بن لە پاراستنی پێكهاتەی كۆمەڵگە و بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا