پێش 1 هەفتە 423 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكی باڵای عێراق بۆ دەستگیركردنی چەند بەرپرسێك گەیشتە هەرێم

پەیام 

شاندێكی باڵای دەستەی دەستپاكی عێراق گەیشتە هەرێم بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەتەكەی عەدنان جومەیلی و دەستگیركردنی چەند بەرپرسێكی دیكە.

شاندێكی باڵای دەستەی دەسپاكی فیدراڵی بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی عەدنان ئەلجومەیلی و دەستگیركردنی چەند بەرپرسێكی باڵای تێوەگلاو لە دۆسێكانی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە، گەیشتە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و نهێنی كردووە.

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایان كردووە، ئەم سەردانە كتوپڕە و دوور لە چاوی میدیاكان، دوای ئەو دانپێدانانە مەترسیدارانە دێت كە عەدنان جومەیلی، بریكاری لادراوی وەزارەتی نەوت داویەتی، كە تێیدا پەردەی لەسەر تێوەگلانی چەند كەسایەتییەك لاداوە كە ناوی كەسایەتی كوردییان تێدایە.

بەپێی سەرچاوەیەكی باڵای حكومی، جوڵەی شاندە دادوەرییەكە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو ئەو موڵك و ماڵانەی جومەیلی كە لە هەرێم هەیەتی؛ ئەوەش وەك ڤێلا، كێڵگە و ئۆتۆمبێلی گرانبەها كە بەشێكیان بۆ چەواشەكاری و لە چوارچێوەی پڕۆسەی سپیكردنەوەی پارەدا بە ناوی كەسانی دیكەوە تۆماركراون.

هاوكات، شاندەكە هەڵگری فەرمانی دەستگیركردنە بۆ دوو یان سێ كەس لەوانەی تێوەگلاون، كە دوو ناوی دیار و باڵایان تێدایە؛ یەكێكیان لە ئێستادا لە پۆستێكی باڵادایە و ئەوی دیكەیان بەرپرسێكی پێشووە.

تاوەكو ئێستا بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان، ناوەكان بە نهێنی هێڵدراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا