1 کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەمریکا سەردانی تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی، دوای سەردانە فەرمییەکەی کە لە مانگی تەممووز بۆ ئەمریکا ئەنجامی دەدات، سەردانی هەر یەکە لە وڵاتانی تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات. 
عەلی زەیدی لە دیمانەیەکدا قسەی لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت'ی سعوودی کرد ڕایگەیاند، مووچەی کارمەندانی دەوڵەت گەرەنتی کراوە و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دابەش دەکرێت و وتیشی: "خەباتی ئێمە دژ بە گەندەڵی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و لێی پاشەگەز نابینەوە، ئەوە بژاردەیەک نییە بەڵکو پێویستییە. گەندەڵی هەڕەشە لە بوونی عێراق دەکات. هەندێک گرووپ بە ئامانجی بەتاڵانبردنی سەرچاوەکانی گشتی، لەجیاتی خزمەتکردن بە دەوڵەت، ڕەخنەیان کردووەتە ناو دەوڵەتەوە". 
عەلی زەیدی جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ شوێنێک بۆ گەندەڵکاران و هەروەها چەک لە دەرەوەی دەوڵەت نامێنێتەوە و وتیشی: "تێگەیشتنێکی لادەرانە بۆ دزی و گەندەڵی لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە. ئێمە کۆتایی بەو سیستەمە دەهێنین و لاپەڕەیەکی نوێ لە عێراق دەکەینەوە". 
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند کە چیتر نایەوێ بۆ پۆستەکەی خۆی بەربژێر بکاتەوە و یان حزبی سیاسی پێک بهێنێت و وتیشی، دەیەوێ کە بۆ هەموو جیهانی بسەلمێنێت کە عێراق وڵاتێکە کە دەتوانێ ڕێبەرانی ڕاستەقینە پێ بگەیەنێت. 
وتیشی کە فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە ڕێگە نەدەن خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکان کەڵکی لێ وەربگیرێت و حکوومەتی ئێستا نابێ بە هۆی ڕووداوەکانی پێشوو سەرکۆنە بکرێت. 
 سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند لە زۆر وڵاتەوە لەوانەش فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بانگهێشتنامەی ئاراستە کراوە بەڵام بە پلەی یەکەم بۆ گرنگە کە سەردانی ئەمریکا و دواتر سەردانی هەرکام لە وڵاتانی تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات. 
عەلی زەیدی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق تۆم باراک باسی لە کێشە و گرفتی کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە هۆی بەربەستە بۆرۆکراتیکەکان کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گرفتانە چارەسەر دەکەن. سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی، "ئێمە هەر هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی عێراقدا بێت بۆمان لەپێشینەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەمریکا سەردانی تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەندێکی مافی مرۆڤ: گەندەڵی گەورەترین دوژمنی عێراقە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان خاڵی وه‌رچه‌رخان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ عه‌لی زه‌یدی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... نزیکەى ٢٠ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەى ناوچەى سەوز دەستگیرکراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... چەندین بەرپرس و کاربەدەستى باڵا لەسەر دۆسیەى گەندەڵى دەستگیرکران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

سەرەتا