پێش 1 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێك: بە لێپرسینەوە لە سەركردەکان ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی سەرکەوتوو دەبێت

پەیام 

فەلاح خەفاجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، جەخت دەكاتەوە كە سەركەوتنی هەڵمەتی دژە گەندەڵی بەستراوەتەوە بە لێپرسینەوە لە سەركردە باڵاكان و سەرۆك كوتلەكان، هەروەها ئاشكرای دەكات كە لیژنە ئابوورییەكانی حیزبەكان بە میكانیزمێكی ئاڵۆز و مەترسیدار دەستیان بەسەر سامانی گشتیدا گرتووە.

فەلاح خەفاجی ئاماژەی بەوە كردووە، تاوەكو نەهەنگەكانی سیاسەت ڕووبەڕووی یاسا نەكرێنەوە، شەقامی عێراقی بە جدییەتی هەڵمەتەكە قایل نابێت.

ناوبراو پەردەی لەسەر گەندەڵییەكی گەورە لادا و ڕایگەیاند، پڕۆژەیەكی وەهمی لە كەرتی كارەبای ناوەڕاستدا هەیە كە 7 تریلیۆن دیناری بۆ خەرجكراوە بێ ئەوەی هیچ بەرهەمێكی هەبێت. 

باسی لەوەش كرد، كە ژمارەیەك وەزیر و بریكار و بەڕێوەبەری گشتی تەنها وەك ئامرازی دەستی لیژنە ئابوورییەكانی حیزبەكان كاردەكەن بۆ دابینكردنی بودجەی هەڵبژاردن و چالاكییە سیاسییەكانیان لە ڕێگەی گرێبەستە حكومییەكانەوە، وێڕای هەبوونی فشار و نێوەندگیری دەرەكی بۆ پاراستنی هەندێك لە تۆمەتباران.

ئەم پەرلەمانتارە داوای كرد یاسای "ئەمەت لەكوێ بوو" كارا بكرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەروەتانەی بە ناڕەوا كۆكراونەتەوە.

هەروەها پێشنیاری كرد پارێزبەندی بە شێوەیەكی خۆكار لەسەر هەرپەرلەمانتارێك هەڵبگیرێت كە ناوی لە دۆسیەكانی دەسپاكیدا هاتووە.

فەلاح خەفاجی جەختیشی كردەوە كە گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان دەبێت لەپێش سزای زیندانیكردن بێت، چونكە گێڕانەوەی ئەو سامانی گشتییە مافێكی سەرەكی گەلی عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا