پێش 1 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا دەست بە ناردنی بارە دۆلارەكان بۆ عێراق دەکاتەوە

پەیام 

واشنتن بڕیاری دا بە ناردنەوەی دۆلار بۆ عێراق لە ڕێگەی یەدەگی فیدراڵییەوە، ئەمەش دوای هەنگاوەكانی بەغدا بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران و پێش سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دێت بۆ كۆشكی سپی و دیداری دۆناڵد ترەمپ.

بەپێی ڕاپۆرتێكی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز و ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئەمریكا بڕیاری داوە دەست بكاتەوە بە ناردنی بارە دۆلارەكان بۆ عێراق كە بۆ چەند مانگێك ڕاگیرابوون.

ڕاپۆرتەكە ئەم هەنگاوە دەبەستێتەوە بەو پێشكەوتنانەی حكومەتی عێراق لە بواری سنوورداركردنی هەژموونی ئێران لەناو وڵاتەكەیدا بەدەستی هێناوە.

واشنتن پێشتر ڕاگرتنی ناردنی دۆلار و پچڕاندنی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی وەك كارتێكی فشاری ئابووری بەكارهێنا تاوەكو بەغدا ناچار بكات ڕێكاری توند بەرامبەر گرووپە چەكدارەكان بگرێتە بەر و دەسەڵاتی تاران كەم بكاتەوە.

ئیدارەی ئەمریكا پێی وایە حكومەتی ئێستا دەستی بە هەنگاوی كردەیی لەو ئاراستەیەدا كردووە، بۆیە وەك نیشانەیەك بۆ پشتگیری، بارە دۆلارەكانی بۆ ناردووەتەوە.

سەرەڕای ئەم پێشكەوتنە ئابوورییە، ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هاوكارییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات هێشتا بە ڕاگیراوی ماونەتەوە.

پێشبینی دەكرێت ئەم سیستەمە بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی بەغدا هەموو ئەو مەرجە ئەمنییانەی ئەمریكا جێبەجێ دەكات كە پەیوەستن بە دۆسیە هەستیارەكان و سەقامگیری ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا