2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق پشتیوانیی هەوڵەكانی ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران دەكات

پەیام 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانیی هەوڵەكانی ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران دەكات و حكومەت بە كردنەوەی دۆسیە گەورەكانی گەندەڵی پابەند دەكات.

لە بەیاننامەیەكیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حكومەت كرد هەنگاوی كردەیی بنێت بۆ كردنەوەی گەورەترین دۆسیەكانی گەندەڵی و دەستپارێزی نەكات لە ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان، لەو بارەیەیشەوە پەرلەمان 7 سێكتەری سەرەكی وەك مەترسیدارترین سێكتەرەكانی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دیاری كرد، ئەوانیش بریتین لە: "دزیی سەدە"، كارەبا، وەبەرهێنان، نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، گواستنەوە، و گرێبەستەكانی پڕچەككردن.

لە بەیاننامەیەكدا پەرلەمان ئاماژەی بەوە كردووە، دەستپێكردنی ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە هات كە ئەنجومەنەكە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتار لادا، ئەمەش وەك خاڵێكی وەرچەرخان لە پرۆسەی لێپرسینەوەدا دەبینرێت. 

پەرلەمان جەختی كردەوە كە پێویستە لێكۆڵینەوەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئەنجام بدرێن. هەروەها بڕیار درا لیژنەیەكی پەرلەمانی تایبەت بۆ چاودێریكردنی ڕێكارەكان پێكبهێنرێت، بە ئامانجی گێڕانەوەی پارە دزراوەكان و پێشكەشكردنی زانیارییەكان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و كۆتاییهێنان بە سیستمی گەندەڵی لە وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی دەیەوێت بەرلە سەردانی واشنتۆن نۆ وەزارەتەکە یەكلابكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق پشتیوانیی هەوڵەكانی ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما لە چوار ڕۆژی داهاتوودا بەرز دەبنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەمریکا سەردانی تورکیا، ئێران و سعوودیە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناوەندێکی مافی مرۆڤ: گەندەڵی گەورەترین دوژمنی عێراقە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان خاڵی وه‌رچه‌رخان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ عه‌لی زه‌یدی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... نزیکەى ٢٠ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەى ناوچەى سەوز دەستگیرکراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا... چەندین بەرپرس و کاربەدەستى باڵا لەسەر دۆسیەى گەندەڵى دەستگیرکران

سەرەتا