3 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئـ.یسرائیل کۆمەڵێک مانگا بۆ چاودێریی سنوورەكانى جۆلان بەكاردەهێنێت
پەیام
سوپای ئیسرائیل پڕۆژەیەكی نوێی ئەمنی بەناوی "فەوجی مانگاكان" بۆ چاودێریكردنی سنوورەكانی جۆلان ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" ئاشكرای كرد، سوپای ئیسرائیل پڕۆژەیەكی ئەمنی نوێی لە بەرزاییەكانی جۆلانی داگیركراو دەست پێكردووە، كە تێیدا سوود لە گەلە مانگا وەردەگیرێت بۆ چاودێریكردنی سنوورەكان.
ئەم پڕۆژەیە كە بە "فەوجی مانگاكان" ناسراوە، 6 مانگە لە دۆڵی ڕەقاد دەستی پێكردووە و ئامانجی سەپاندنی هەژموون و چاودێرییە لە ناوچە سنوورییەكان.
پڕۆژەكە لەژێر سەرپەرشتی عەقید بێنی كاتا و بە هاوكاری ڕێكخراوی "هاشۆمیر هەحداس" جێبەجێ دەكرێت، كە تێیدا گەلە مانگایەك لە ڕووبەری 10 هەزار دۆنم لە خاكی سووریای داگیركراودا بڵاو كراونەتەوە.
دەزگا ئەمنییەكانی ئیسرائیل پێیان وایە بوونی مەدەنی و كشتوكاڵی بەشێكی دانەبڕاوە لە سیستەمی كۆنترۆڵكردنی سەربازی.
ئامانجی سەرەكی ئەم هەنگاوە، بەهێزكردنی چاودێری مەیدانی و ڕێگریكردنە لە دزەكردن و هەر چالاكییەكی تر كە ئیسرائیل وەك هەڕەشەی ئەمنی دەیبینێت، بەمەش مانگاكان دەبنە ئامرازێكی نوێ بۆ چاودێری چڕی سنوورەكان و چەسپاندنی بوونی هەمیشەیی لەو ناوچانەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە