1 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكارێكی ڕێبەری پێشوو: شەهیدبوونی خامنەیی دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران
پەیام
ڕاوێژكارێكی باڵای ڕێبەری كۆچكردووی ئێران ڕایگەیاند: شەهیدبوونی خامنەیی و چوار هەزار كەس لە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلدا، دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران و تێكشكانی یەكجاری قەوارەی زایۆنیستی.
یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژكاری باڵای ڕێبەری كۆچكردووی ئێران، لە میانی بەشداری لە ڕێوڕسمی ماڵاواویی لە تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "تەسنییم"ی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: تیرۆركردنی عەلی خامنەیی و زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی و 200 فەرماندە، گڕوتینی زیاتر دەداتە دڵی 400 ملیۆن و شیعە و زیاتر لە دوو ملیار موسوڵمانی جیهان.
سەفەوی جەختی كردەوە "ئێران و ئیسرائیل پێكەوە ناتوانن لە ناوچەیەك هەبن و ئەم دووانە پێكەوە جەنگی هەبوونییان لەگەڵ یەكدی هەیە، دڵنیاییشی دا كە ئێران دەمێنێتەوە و قەوارەی ئیسرائیل بە یەكجاری لەنێو دەچێت.
هەروەها هیوای خواست موجتەبا خامنەیی، بە هەمان هێز و توانای باوكییەوە درێژە بەو ڕێگایە بدات و سێبەری جەنگ لە وڵات دوور بخاتەوە و بەرەو پێشكەوتن هەنگاو بنێت.
ڕاوێژكارەكەی خامنەیی ستایشی وەفاداری خەڵكی ئێرانی كرد و داوای لە بەرپرسان كرد بە چارەسەركردنی كێشە ئابووری و ناوخۆییەكان وەڵامی ئەم دڵسۆزییە بدەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە