2 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ملیۆنان ئێرانی لە تاران ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەكەن

پەیام 

دووەم ڕۆژی مەراسیمی ماڵاوایی و بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی ئێران لە تاران بەڕێوە دەچێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە بەشداری دەیان هەزار كەس، لە موسەڵای ئیمام خومەینی لە تاران، دووەم ڕۆژی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەستی پێكرد.

بەشداربووان بە گوتنەوەی دروشم دژی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل و بەرزكردنەوەی دروشمی ئایینی، خەمی خۆیان دەربڕی. 

شارەوانی تاران بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی ماتەمگێڕان چەند وێستگەیەكی مێترۆی بە شێوەیەكی كاتیی كردووەتەوە، پێشبینییش دەكرێت لە ماوەی شەش ڕۆژدا نزیكەی 15 بۆ 20 ملیۆن كەس لە شارە جیاوازەكانی ئێران و عێراق بەشداری مەراسیمەكان بكەن.

بڕیاریشە تابووتی خامنەیی لە مەڕاسیمەكە لە شوێنێكدا دابنرێت كە بتوانرێت ببینرێت و بەشداربووان لە كەنارییەوە تێپەڕن.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو، ئەمڕۆ و سبەی لە تاران مەراسیمی جەماوەری بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی دووشەممەیش ڕێوڕەسمی سەرەكی  هەر لە تاران بەڕێوە دەچێت پاشان تەرمی خامنەیی دەبرێتە شاری قوم، ڕۆژی چوارشەممەش دەگەیەنرێتە نەجەف و كەربەلا لە عێراق بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئایینی و 24 كاتژمێر دەمێنێتەوە. 

دواجار ڕۆژی پێنجشەممە لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد كە زێدی خۆیەتی، بە خاك دەسپێردرێت. 

ئەمەو خامنەیی لە سەرەتای جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ی شوباتدا، لەگەڵ چوار ئەندامی خێزانەكەی تیرۆر كران، بەڵام بەهۆی بەردەوامی جەنگەوە نەتوانرا بەخاك بسپێردرێت و چوار مانگ دوا خرا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    "بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمى ماڵاوایی لە خامنەیی لە عێراق نیشانەی پەیوەندیی مێژووییە"

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی ڕێبەری پێشوو: شەهیدبوونی خامنەیی دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنان ئێرانی لە تاران ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەكەمجار بە ئاشكرا دەركەوت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل کۆمەڵێک مانگا بۆ چاودێریی سنوورەكانى جۆلان بەكاردەهێنێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران ئامادەكاری بۆ گەورەترین مەراسیمی ماڵاوایی لە عەلى خامنەیی دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهو بۆ خۆدزینەوە لە سزا كۆتایی بە شەڕ ناهێنێت و بەردەوامە لە فراوانخوازی

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێستگە گرنگەكانی ژیانى عەلی خامنەیی و مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەى

سەرەتا