2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەكەمجار بە ئاشكرا دەركەوت
پەیام
بۆ یەكەمجار لە كاتی جەنگەوە فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاشكرا دەركەوت.
لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لیوا ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بۆ یەكەمجار و لەو كاتەوەی لە 28ی مانگی دووی ئەمساڵەوە، جەنگ هەڵگیرسا، بە ئاشكرا دەركەوت.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان ناوبراو لەبەردەم تابوتی عەلی خامنەیی دەردەكەوێت كە دەستی خستووەتە سەر تابوتەكە و نزا دەكات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران لە زاری لیوا ئەحمەد وەحیدی بڵاوی كردەوە: هەرگیز لە ڕێبازی سەركردە شەهیدەكەمان لانادەین و ئەو لە دڵ و ڕۆحماندا بە نەمریی دەمێنێتەوە و لە تێكۆشانی ئێران و نەتەوەی ئیسلام بەردەوامیی دەبێت.
لیوا ئەحمەد وەحیدی كە پێشتر فەرماندەی فەیلەقی قودس، باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران بووە و چەندین پۆستی حكومی و ئەمنییشی هەبووە، لەو كاتەوەی لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە فەرماندەیی سوپای پاسدارانی وەرگرتووە بەهۆی هۆكاری ئەمنییەوە بە نادیاری و شاراوەیی ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە