2 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: مەعقولە نرخی نەوتی خاو هەرزان بێت تۆ بەنزین هەر گران بکەیت
پەیام
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست ئه‌مڕۆ لە فەیسبوو کى خۆى بڵاویکردەوە، كۆمپانیاكانی كار و لاناز به‌ویستی خۆیان نرخی به‌نزین گران ده‌كه‌ن، "ئاخر مەعقولە نرخی نەوتی خاو هەرزان بێت تۆ بەنزین هەر گران بکەیت".
له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه، بەردەوام نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا ڕوو لە دابەزینە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 72 دۆلار فرۆشراوە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسى لەوەشکردووە "نادادییه كاتێك دەڵێن: ڕێگا نادەین هیچ بازرگانێک بەنزین داخڵ بکات، کار‌و لانازمان هەیە؛ پێویستیان بە پارەیەو خۆیان بە ویستی خۆیان نرخ گران دەکەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مه‌عقوله ڕۆژی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە عێراق وەربگریت، بڵێی: بەنزین و گازوایل هەرزان دەدەمە خەڵک، له‌كاتێكدا مانگی 80 ملیۆن دۆلار قازانجی کار‌و لانازه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە