2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

"بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمى ماڵاوایی لە خامنەیی لە عێراق نیشانەی پەیوەندیی مێژووییە"

پەیام 

وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند: مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی ڕێبەری شەهید پەیامێكی سیاسییە بۆ یەكڕیزی و سەقامگیری ناوچەكە. بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمەكەیشی لە عیراق بە نیشانەی پەیوەندی مێژوویی ناو برد.

فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران، لە نووسینێكیدا ئاماژەی بەوە كرد "مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی ڕێبەری وڵاتەكە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا گرنگییەكی زۆری هەیە و تەنها ڕێوڕەسمێكی پرسەداری نییە". 

موهاجیرانی جەختی كردەوە "ئامادەبوونی جەماوەری و وەفدە بیانییەكان پەیامی یەكڕیزی دەگەیەنێت كە ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و چەسپاندنی ئارامییە لە ناوچەكەدا".

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی بەشێكی مەڕاسیمەكانیش لە عێراق، وتەبێژەكە ڕایگەیاند: ئەمە نیشانەی پەیوەندییە مێژوویی و كولتوورییە قووڵەكانی نێوان هەر دوو گەلە و سەلمێنەری ئەوەیە پەیوەندی نێوان گەلان لە پەیوەندی فەرمی حكومەتەكان بەهێزترە.

 هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، حكومەتی ئێران لەسەر بنەمای سیاسەتی "تەبایی و دیالۆگ" كار دەكات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عەقڵانییەت و ڕێزگرتنی دوولایەنەوە، ئایندەیەكی سەقامگیرتر بۆ ناوچەكە دەستەبەر بكات و پەیوەندییەكانی لەگەڵ دراوسێكانیدا فراوانتر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمى ماڵاوایی لە خامنەیی لە عێراق نیشانەی پەیوەندیی مێژووییە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی ڕێبەری پێشوو: شەهیدبوونی خامنەیی دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنان ئێرانی لە تاران ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەكەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەكەمجار بە ئاشكرا دەركەوت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل کۆمەڵێک مانگا بۆ چاودێریی سنوورەكانى جۆلان بەكاردەهێنێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران ئامادەكاری بۆ گەورەترین مەراسیمی ماڵاوایی لە عەلى خامنەیی دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهو بۆ خۆدزینەوە لە سزا كۆتایی بە شەڕ ناهێنێت و بەردەوامە لە فراوانخوازی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێستگە گرنگەكانی ژیانى عەلی خامنەیی و مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەى

سەرەتا