2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما سێ پلە نزمتر دەبێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پلەکانى گەرما سێ پلە نزمتر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێش ڕەوشى کەشوهەواو نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 04-07-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەندێ پەڵە هەور لە هەندێ کاتدا، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك و زاخۆ.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت .
خێراى با /لەسەرخۆ- مامناوەند (10-20 )کم/ک.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2- 3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
سبەى یەک شەممە 05-07-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەندێ پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیا جیادا.
خێراى با /لەسەرخۆ- مامناوەند (10-20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی
04 – 07 - 2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە