7 رۆژ پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

مالیكی هۆشداریی لە دەستبەرداربوون لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەدات

پەیام 

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداریی لە دەستبەرداربوون لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دا.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی پڕۆژەیەكی سیاسی، نیشتمانییە و سەركەوتنی خۆی سەلماندووە.

مالیكی نووسیویشیەتی: چوارچێوەی هەماهەنگی پڕۆسەی سیاسیی نیشتمانی لەخۆ گرتووە و ئەوەش كە توانیویەتی سێ كابینەی حكوومیی پێك بهێنێت بەڵگەیەكی كردەیی و تیۆرییە لەسەر سەركەوتنی ئەو پڕۆژەیە و توانای لە بەڕێوەبردنی قۆناغەكە و بەدیهێنانی هاوسەنگی.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە هاوكات سەرۆكی حزبی دەعوەی ئیسلامییشە پێی وایە لەو ڕوانگەیەوە هیچ هۆكارێك نییە بۆ دەستبەرداربوون لە پڕۆژەیەكی وەك چوارچێوەی هەماهەنگی كە سەركەوتنی خۆی سەلماندووە، ئەو نووسیویەتی: چوارچێوەی هەماهەنگی وەك خۆی و بە پارێزگارییكردن لە بنەما و شوناس و دامەزرێنەرانیەوە دەمێنێتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانییەكی سیاسیی زۆرینەی هێز و لایەنە شیعییەكانی عێراقە لە مانگی ئاداری ساڵی 2021ـەوە و وەك گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی و پاڵپشتیی لە كابینەی حكوومییەكان دروست كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا