2 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی لێشاوی ملیۆنان كەسەوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ مەشهەد زیادكراون

پەیام 

بەهۆی لێشاوی ملیۆنان كەسەوە گەشتە ئاسمانییەكانی تاران بۆ مەشهەد زیاد كراون و قەرەباڵغی هاتووچۆیش لە پایتەختی وڵاتەكە بە ڕێژەی 40% بەرز بووەتەوە.

لەو بارەیەوە دەستەی فڕۆكەوانیی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە: بەهۆی زۆریی داواكاری بۆ گەشت بەرەو مەشهەد، ژمارەی گەشتە نائاساییەكانی نێوان تاران و مەشهەدیان زیاد كردووە. 

بەپێی زانیارییەكان، تەنیا لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە، هەشت گەشت ئەنجام دەدرێن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا گەشتەكان بەردەوام دەبن.

لە لایەكی دیكەوە، پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ئاشكرای كرد "لە دوێنێوە هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ نێو تاران 40% زیادی كردووە". ئاماژەی بەوەیش كردووە "زۆرترین ڕێژەی ئۆتۆمبێلەكان لە پارێزگاكانی ئەلبورز، مازەندەران و ئەسفەهانەوە هاتوون". 

پۆلیسی هاتوچۆی تاران پێشبینییش دەكات لە چەند كاتژمێری داهاتوودا قەرەباڵغی هاتووچۆ لە دەروازەكانی پایتەخت بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربووانەوە بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.

هەروەها سەرۆكی بنكەی پەیوەندییەكانی شارەوانی تاران ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ سنوورداركردنێك لەسەر چوونەناوەی ئۆتۆمبێل بۆ تاران نییە و سەردانیكەران دەتوانن بەبێ هیچ ڕێگرییەك سەردانی پایتەخت بكەن، وتیشی لە ناوچەی نزیك لە مەراسیمەكە و ڕێڕەوی مەراسیمەكە  زیاتر لە چوار ملیۆن شوێنی حەوانەوە بە خزمەتگوزارییەوە لەگەڵ یەك ملیۆن و 200 هەزار شوێنی پاركینگ لە سەرتاسەری شارەكە ئامادە كراون.

لە لایەكی دیكەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئێران ڕایگەیاندووە: تا ئەم ساتە هیچ ڕووداوێك لە مەراسیمەكەدا تۆمار نەكراوە و ڕێكارەكان لەگەڵ بوونی قەرەباڵغییەكی بەو پەڕی ڕێكخراوییەوە ئەنجام دەدرێن.

بەرگریی شارستانیی ئێران هیوایشی خواست لە رۆژانی داهاتوویشدا بە هاوكاری بەشداربووان و ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی ڕێوڕەسمەكە بەبێ هیچ ڕووداوێك بەڕێوە بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکى باڵاى ڕوسیا: گەرووی هورمز بووەتە چەكێكی ستراتیژی بەدەستی ئێرانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. هەڕەشەى تۆڵەكردنەوەی خوێنی خامنەیی دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لێشاوی ملیۆنان كەسەوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ مەشهەد زیادكراون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەڕێوەچوونی بەشێك لە مەراسیمى ماڵاوایی لە خامنەیی لە عێراق نیشانەی پەیوەندیی مێژووییە"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی ڕێبەری پێشوو: شەهیدبوونی خامنەیی دەبێتە هەوێنی بەهێزتربوونی ئێران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنان ئێرانی لە تاران ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەكەمجار بە ئاشكرا دەركەوت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل کۆمەڵێک مانگا بۆ چاودێریی سنوورەكانى جۆلان بەكاردەهێنێت

سەرەتا