7 رۆژ پێش ئێستا 194 جار خوێنراوەتەوە

كۆڵبەرێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەى هێزە ئەمنییەکان كوژرا

پەیام

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، كۆڵبەرێكی 57 ساڵ بە ناوی وەزیر ڕەحیمی لە ناوچەی سنووریی شوشمێ لە نەوسوودی سەر بە پارێزگای كرماشان بە گوللەی هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران كوژرا.

کۆڵبەرەکە خەڵكی گوندی (مەنسوور ئاغایی)ی سەر بە شاری ڕوانسەرە و لە 20 ساڵ لەمەوبەرەوە لە شاری نەوسوود نیشتەجێ بووە و بە كۆڵبەریی ژیانی دابین كردووە.

بەپێی زانیارییەكان تا ئێستاش تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.
 
لە ساڵی ڕابردوودا و بەپێی ئامارە نافەڕمییەكان 57 كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەكان گیانیان لەدەست داوە كە 26یان كوژراون و 31یشیان بریندار بوون، هەر چەندە ڕێژەكە بەراورد بە ساڵی پێشتر 69% كەمی كردووە، بەڵام ئاماری كوژراوەكان زیادی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا