7 رۆژ پێش ئێستا 346 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. سودانی و سەرجەم ئەندامانی كابینەکەی خانەنشین كران

پەیام

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی پێشوو و سەرجەم ئەندامانی كابینەكەی خانەشین كران.

لە نووسراوێكیدا، نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عێراق پاڵپشت بە بڕگەی حەوت لە ماددەی 73ی دەستوور، هەروەها بڕگەی یەك لە ماددەی چواری یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، ژمارە نۆی ساڵی 2014 و لەسەر داواكاریی سەرۆكوەزیران، بڕیاری خانەنشینكردنی هەر یەك لە سەرۆكوەزیرانی پێشوو و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كابینەكەی دەركرد.

وەك یەكێك لە ئەركەكانی، لە دوای پێكهێنانی هەر كابینەیەكی نوێ، سەرۆككۆمار نووسراوی خانەنشینبوونی كابینەی پێشووی حكوومەت ئاڕاستەی لایەنە پەیوەنددارەكان دەكات.

كابینەی محەممەد شیاع سودانی لە 27ی مانگی 10ی ساڵی 2022 و دوای ساڵێك لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی، متمانەی پێ درا و دەست بەكار بوو و تا ڕۆژی 14 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 2026 و دەستبەكاربوونی كابینەی حكومیی عەلی زەیدی، بەردەوام بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا