7 رۆژ پێش ئێستا 292 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق: مووچەی گرێبەستەكان زیاددەكرێت و بە هەمیشەییش دەكرێن

پەیام 

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند مووچەی گرێبەستەكان زیاد دەكرێن و لە ساڵی داهاتووە بە هەمیشەیی دەكرێن.

عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی گرێبەستی دەرچووانی ساڵی 2024 زیاد دەكرێت و وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دەرچووانی كۆلیژ و بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان.

وتیشی: لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە ئەو گرێبەستانەی لە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ كراوە لە سەر میلاكی هەمیشەیی جێگیر دەكرێن.

بەوتەی وەزیری تەندروستی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی ڕاسپاردووە ئەو گرێبەستانە لە بودجەی 2027 جێگیر بكرێن ئەوانەی ڕۆڵێكی دیاریان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەبووە لە ماوەی ڕابردوودا.

لە هەرێمى کوردستانیش هەزاران فەرمانبەرى گرێبەست چەندین ساڵە داواکارن بە هەمیشەیی بکرێن بەڵام لە لایەن حکومەتەوە وەڵامیان نادرێتەوە، ئەمە جگە لەو دەیان هەزار دەرچووەى زانکۆ و پەیمانگاکان کە تائێستا نە دامەزراون نە لە کەرتى تایبەتدا هەلى کاریان بۆ ڕەخساوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا