1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ و تووتین ٨٥ خولەک بە تەلەفوون قسەیان کرد
پەیام
ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی ئۆکرانیا و لوتکەی داهاتووی ناتۆیان تاوتوێ کرد، هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیا کردووەتەوە.
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاند پەیوەندییەکەی ڕۆژی شەممە کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی خایاندووە و بە "پراکتیکی و زۆر بونیادنەر" وەسفی کرد. بەپێی ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی، هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیا کردووەتەوە، بەتایبەتی لە سایەی بەشداریکردنی چاوەڕوانکراوی ترەمپ لە لوتکەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە بڕیارە لە ٧ و ٨ی تەممووز لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.
کۆشکی کرێملین ئاماژەی پێ کردووە کە گفتوگۆکە بە پیرۆزبایی پوتین دەستی پێ کردووە بەبۆنەی یادی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕۆڵی ڕووسیای لە بەرەوپێشچوونی دەوڵەتی ئەمریکادا بیرهێناوەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، هەردوو سەرکردە گرنگیی ڕێزگرتن لە مێژووی هاوبەش و هاوپەیمانێتیی نێوان مۆسکۆ و واشنتنیان لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەرز نرخاند. هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، حکومەتی کیێڤ پێشتر لە هەمان ڕۆژدا ڕایگەیاند سەرۆک ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکیش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە