6 رۆژ پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی فه‌نزوێلا بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

په‌یام

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزە دووانەییەکەی فەنزوێلا بۆ دوو هەزار و ‎٩٥٤‎ کەس بەرزبووەوە و کارەکانی گەڕان و فریاکەوتن لە ناوچە لێقەوماوەکان بەردەوامە. 
وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەنزوێلا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی لە ‎٢٤‎ی حوزەیرانی ڕابردوو وڵاتەکەی هەژاند، تا ئێستا ‎١٦‎ هەزار و ‎٥٩٢‎ کەس بریندار بوون و ‎١٦‎ هەزار کەسی دیکەش بێماڵ و حاڵ ماونەتەوە. سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانیی فەنزوێلا خۆرخێ ڕۆدریگیز ڕایگەیاند تیمە پزیشکییەکان چارەسەرییان بۆ ‎٢٢‎ هەزار و ‎٤٤٥‎ کەس کردووە و تیمەکانی فریاکەوتنیش توانیویانە ‎٦‎ هەزار و ‎٤٦٢‎ کەس لەژێر داروپەردوو ڕزگار بکەن. بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیان، ‎٣٠‎ هەزار کارمەندی ناوخۆیی و ‎٣‎ هەزار و ‎٢٨١‎ کارمەندی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی بڵاوەیان پێکراوە تاوەکو بەردەوامی بە پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بدەن. 
بوومەلەرزە دووانەییەکە کە گوڕەکەی ‎٧‎. ‎٢‎ و ‎٧‎. ‎٥‎ پلە بووە، بووەتە هۆی ڕووخانی تەواوەتیی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون و وەک یەکێک لە خراپترین کارەساتە سروشتییەکانی مێژووی ئەمریکای لاتین هەژمار دەکرێت. تەنها لە یەکێک لە لەرینەوە بەهێزەکاندا ‎١٩٠‎ باڵەخانە لە ناوچەی کەناراویی "لا گوایرا" لە باکووری پایتەختی کاراکاس ڕووخاون و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هێشتا زیاتر لە ‎٥٠‎ هەزار کەس بێسەروشوێنن و بەپێی ئامارەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن دی پی)، تێچووی زیانە ماددییە ڕاستەوخۆکان بە ‎٦‎. ‎٧‎ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا