7 رۆژ پێش ئێستا 220 جار خوێنراوەتەوە

پاڵێوراوێكی كۆنگرێسى ئەمریكا داوای ڕاگرتنی پڕچەككردنی ئیسرائیل دەكات

پەیام

پاڵێوراوێكی دیموكراتەكان بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا داوای ڕاگرتنی پڕچەككردنی قەوارەی ئیسرائیل دەكات و ڕایشیدەگەیەنێت: پاڵپشتییە سەربازییەكان سیاسەتی واشنتۆنیان بەرەو كارەسات بردووە.

براد لاندەر، كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ كۆنگرێس لە نیویۆرك، لە لێدوانێكدا بۆ پۆدكاستی ڕۆژنامەی "هائارێتس" داوای كرد واشنتۆن كۆتایی بە "باوەشگرتن" بۆ بنیامین نەتانیاهوو بهێنێت و پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەلئەبیب ڕێك بخاتەوە. 

لاندەر ئاماژەی بەوە كرد، جەنگی ئەمدواییە لەگەڵ ئێران و دۆخی غەززە دەریانخستووە كە بەردەوامیی دابینكردنی تانك و بۆمب و سیستەمی بەرگری بۆ قەوارەی ئیسرائیل، سیاسەتی ئەمریكای ڕووبەڕووی شكست كردووەتەوە.

لاندەر جەختی كردەوە، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت، لە كۆنگرێس دەنگ بە بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكان نادات و پێی وایە قەوارەی ئیسرائیل دەتوانێت خۆی تێچووی چەكەكانی دابین بكات. 

ئەم پاڵێوراوە، كە پێشتر كردەوەكانی قەوارەكەی لە غەززە بە "كۆمەڵكوژی" وەسف كردبوو، دەڵێت: ئیسرائیلییەكان كاتێك هەست بە ئاسایش دەكەن كە فەڵەستینییەكان ئازاد بن. 

ئەم مشتومڕانە لە كاتێكدایە كە قەبارەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ قەوارەی ئیسرائیل لە ساڵی 1948ـەوە گەیشتووەتە 174 ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكانی ئەمریكا بەرامبەر نەتانیاهۆ لە زیادبووندان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا