3 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. ڤایرۆسێكی نوێ ڕووبەڕووى كەشتییەكی گەشتیاریی دەبێتەوە

پەیام

دوای هانتا، ڤایرۆسێكی دیكە بەرۆكی كەشتییەكی گەشتیاریی لە كەناراوەكانی ئەمریكا دەگرێت و تا ئێشتا 125 كەس تووشی بوون.

سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكان (CDC) ئاشكرای كرد، ڤایرۆسی "نۆرۆڤایرۆس" لەناو كەشتیی گەشتیاری "ڕوبی پرینسێس" بڵاوبووەتەوە و لە كۆی سەرجەم گەشتیار و تیمی كەشتییەكە، 125 كەس تووشی نیشانەكانی سكچوون و ڕشانەوەی توند بوون. 

كەشتییەكە لە گەشتێكی نێوان سان فرانسیسكۆ و ئالاسكا بووە و لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەڕایەوە. بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستییەكان، ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی لە ڕێگەی خواردن یان ئاوی پیس و دەستلێدانی ڕووە پیسەكانەوە دەگوازرێتەوە.

كۆمپانیای خاوەن كەشتییەكە ڕایگەیاند، تووشبووەكان كەرەنتینە كراون و ڕێكاری توندی پاكژكردنەوەیان گرتووەتەبەر، پزیشكان جەخت دەكەنەوە، كە شوشتنی دەست بە ئاو و سابوون گرنگترین ڕێگەی خۆپارێزییە، چونكە پاكژكەرەوەكانی دەست (جێڵ) بە تەنیا دژی ئەم ڤایرۆسە كارا نین. 

ئەم بڵاوبوونەوەیە دوای تۆماركردنی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی "هانتا" دێت، كە نیگەرانیی لای دەسەڵاتە تەندروستییەكانی ئەمریكا دروست كردووە و داوا لە گەشتیاران دەكرێت لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكاندا دەستبەجێ ناوەندە پزیشكییەكان ئاگادار بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ بەڕێوەچوونی پرسەی خامنەیی، هەفتەیەک مۆڵەتمان بە ئێران داوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ڤایرۆسێكی نوێ ڕووبەڕووى كەشتییەكی گەشتیاریی دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    درۆنێكی ئۆكرانی له‌ توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ڤێنزوێلا گەیشتە دوو هەزار و ٢٩٥ کەس

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جێگرى سەرۆکى ئەمریکا: دانوستانەکان لە قۆناغی سەرەتاییدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئه‌نجام بدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی ڕیختەر مەکسیک'ی هەژاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكه‌وتنیان واژوو كرد

سەرەتا