7 رۆژ پێش ئێستا 1107 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: بۆ بەڕێوەچوونی پرسەی خامنەیی، هەفتەیەک مۆڵەتمان بە ئێران داوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی پرسەی خامنەیی، هەفتەیەك مۆڵەتیان بە ئێران داوە و وەشاندنی گورزی كوشندەیان لەو وڵاتە ڕاگرتووە.

لە وتارێكیدا بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەكەی لە كێوی ڕاشمۆر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند كە ئیدارەكەی ماوەی هەفتەیەك مۆڵەتی بە ئێران داوە تا مەراسیمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی بەڕێوە بچێت، ئەمەشی بۆ "میهرەبانی" ئەمریكا گەڕاندەوە.

ترەمپ جەختی كردەوە كە توانیویانە لە تەنها یەك ڕۆژدا كێشەی ڤەنزوێلا یەكلایی بكەنەوە و گورزی زۆر بەهێزیشیان لە تاران وەشاندووە.
 
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد "ئێران بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی سیاسی لەگەڵ ئەمریكا دەدات".

هەر لەو میانەیەدا، ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی عیبری بڵاوی كردەوە "بەشداریی ملیۆنان كەس لە مەراسیمی پرسەی خامنەیی، نیشاندانی هێز و پەیامێكی ڕاشكاوە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان كە شۆڕشی ئێران هیچ سنوورێكی نییە".

ئەمەو لە دوێنێ هەینییەوە مەڕاسیمی ماڵاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێكردووە و بڕیارە تا ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا