6 رۆژ پێش ئێستا 259 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کۆ دەبنەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ دەربارەی یەکلای کردنەوە و کۆتایی هێنان بە جەنگ لە شاری ئەنقەرە کۆدەبێتەوە 
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی ‎٢٥٠‎ەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، هەردوولا ڕێککەوتوون لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە شاری ئەنقەرە دیدارێکی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی وێڕای سوپاسکردنی واشنتن بۆ پشتگیرییەکانی، جەختی کردەوە هەڵوێستی ئەمریکا لەم قۆناغەدا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان بڕیاردەر و یەکلاکەرەوە دەبێت. 
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دروست بووە و لە دیداری ئەنقەرەدا لەسەر وردەکارییەکانی ئەو پرسە بەردەوام دەبن. 
ئەم لێدوانە نوێیە دوای ئەوە دێت کە سوپای ڕووسیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک هێرشدی بەرفراوانی بە مووشەک و درۆن کردە سەر شاری کیێڤ، کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس و وێرانکردنی چەندین وێستگەی وزە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا