6 رۆژ پێش ئێستا 230 جار خوێنراوەتەوە

لوتكه‌ی ناتۆ له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ندامەکانی ئه‌ركه‌كان دابه‌شدەکەن


تورکیا دوای ٢٢ ساڵ لە میوانداریی سەرکردەکانی لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) لە ئیستانبوڵ، ئەمجارە ٣٦مین لووتکەی پەیمانەکە لە ئەنقەرە میوانداری دەکات. ئەو لووتکەیەی کە وەک یەکێک لە گرنگترین لووتکەکان لە مێژووی پەیمانەکە باسی لێ دەکرێت لە سەردەمێکی جیاوازی گۆڕانکارییەکان ئەمنییەکان لە جیهاندا.
بڕیارە سەرکردەکانی ٣٢ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ، لەوانەش سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانەکە بەشدار بن. هاوکات وڵاتانی ئوستڕاڵیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، کۆریای باشووریش بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئەورووپا، ئاتڵانتیک و زەریای هیند باسی لێ دەکرێت.
یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆی ناو لووتکەکە، پرسی دابەشکردنی ئەرکەکان و بوودجەی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ دەبێت.
بۆ یەکەمجارە کە "کۆمەڵەی پیشەسازیی بەرگریی" کە لە ساڵانی ڕابردوودا وەک پلانێکی لاوەکی ئەنجام دەدرا، وەک بەشێکی سەرەکی لە لووتکەکەدا باسی لێ بکرێت.
لە چوارچێوەی "دەستپێشخەری هاوکاری ئیستانبوڵ" کە لە لووتکەی ساڵی ٢٠٠٤ بناغەی بۆ دانرا، دانیشتنێکی تایبەت بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەم دەستپێشخەرییە لەوانەش قەتەر، بەحرێن، کوێت و ئیمارات ئەنجام دەدرێت.
تورکیا لە میانی لووتکەکەدا، جگە لە سەرکردەکانی ئەندام لە ناتۆ، میوانداری ژمارەیەکی زۆر لەو سەرکردانە دەکات کە بانگهێشتکراون، نزیک بە ١٠٠ وەزیر، دیپلۆماتی باڵا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەزاران میوانی بیانی.
نزیکەی سێ هەزار ڕۆژنامەوانی، وێنەگر، تەلەڤیزیۆن و میدیای نێودەڵەتی بۆ ڕووماڵکردنی لووتکەکە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا