2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
دهستهی دهستپاكی: مانگی ڕابردوو 59 كهس بهتۆمهتی گهندهڵی دهستگیركراون
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦دا، لە ئەنجامی ١٥٧ پڕۆسەی جیاواز لە سەرتاسەری پارێزگاکاندا، ٥٩ کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.
لە کۆی پڕۆسەکان، ٢٩یان بوونەتە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ١٢٨ پڕۆسەی دیکەش بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەکان بووە. پارێزگای "سەلاحەدین" بە ٢٠ پڕۆسە لە پلەی یەکەمدا دێت و دوای ئەویش پارێزگاکانی "قادسیە"، "نەجەف" و "بەسرە" دێن؛ هەروەها لە "کەرکووک" یش ١٣ پڕۆسە ئەنجامدراون و ٩ تۆمەتبار دەستگیرکراون. دەستەی دەستپاکی جەختی کردەوە بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە