6 رۆژ پێش ئێستا 323 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری عێراق: یاسای بودجە چارەسەری كێشەكانی بەغدا و هەولێر دەکات

پەیام 

سەرۆككۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە دەستوور پارێزەری پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و هەولێرە و چارەسەری كێشە داراییەكانیش تەنیا لە ڕێگەی یاسای بودجەوە دەبێت. 

نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی حەدەسی سعودی ئاماژەی بەوە كرد "هەندێك كەلێن لە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا هەن، بەڵام كێشەی سەرەكیی ئێستای هەرێمی كوردستان بۆ پەككەوتنی پەڕلەمان و پێكنەهێنانی حكوومەتی نوێ دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و ڕێكارەكان لەلایەن حكومەتەوە، ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیرادەی ڕاستەقینەی حكومەت و پشتیوانیی هەموو سەرۆكایەتییەكانی هەیە و بڕیارێكی بێگەڕانەوەیە و هیچ هێڵێكی سووریش بۆ لێپرسینەوە نییە.

وتیشی: حكوومەت بە ئاڕاستەیەكی نیشتمانی و حەكیمانە كار بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەكات تاكو بەبێ ڕشتنی خوێن ئاسایشی گشتی بچەسپێت. 

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی دەرەوە، نزار ئامێدی ڕایگەیاند: عێراق كار بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستان و كێشەی شنگال دەكات تاوەكو ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر دراوسێكان بكرێت. 

سەرۆككۆماری ئاماژەی بەوەش دا "دەرفەتێك بۆ دروستكردنی چوارچێوەیەكی ئەمنیی هەرێمیی بۆ گەشەی ئابووری هەیە كە وڵاتانی ناوچەیی لەخۆ بگرێت و عێراق تێیدا ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا