7 رۆژ پێش ئێستا 308 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی: بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی لە سزادانی هیچ كەسێك چاوپۆشی ناكەین

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ دەستی حكومەتە بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و لە سزادانی هیچ كەسێك بەبێ گوێدانە پێگە و ئاستی چاوپۆشی ناكەین.

لە سەردانێكدا بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ و كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووەتە داواكارییەكی جەماوەری و حكومەتەكەی بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران بۆ گەڕاندنەوەی مافی هاووڵاتییان. 

زەیدی ئاماژەی بەوەش كرد "وەزارەتی ناوخۆ ئامرازی سەرەكی حكومەتە بۆ ئەم جەنگە و هیچ كەسێك لە یاسا بەرزتر نییە، بەبێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و ئینتیمایان".

سەرۆكوەزیران سوپاسی پاڵپشتییەكانی لایەنە جیاوازەكانی كرد، بەتایبەت هەڵوێستەكانی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەگەڵ پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆك خێڵەكان بۆ سەرخستنی هەڵمەتەكە. 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەكان دەیان گەندەڵكاریان دەستگیر كردووە كە لە نێوانیاندا پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا هەبوون و بە مەبەستی ڕاپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگا، پارێزبەندیی یاساییان لێ وەرگیرابووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا