4 رۆژ پێش ئێستا 320 جار خوێنراوەتەوە

هورمز.. دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر ئاگریان گرت و ئه‌مریكاش ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات

دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند كه‌شتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە تەنێکی نەناسراو ئاگری گرتووە، لە کاتێکدا ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێران بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتی تۆمەتبار دەکات. 
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەریایی بەریتانیا، ڕووداوەکە لە دووری ‎٨‎ مایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی لیما لە عومان ڕوویداوە. کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە کاتی ڕۆیشتنی بەرەو باشوور، لە دیوی چەپیەوە بەر تەنێکی نەناسراو کەوتووە و ئاگری گرتووە. سوپای بەریتانیاش پشتڕاستی کردەوە کە ڕووداوەکە لە کاتی تێپەڕبوونی کەشتییەکە بەرەو کەنداوی عومان ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و پیسبوونی ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە و دەسەڵاتدارانیش لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە. 
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە پێگەی "ئەکسیۆس" ی ڕاگەیاندووە کە سوپای پاسدارانی ئێران بە لایەنی کەمەوە دوو مووشەکی ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکان کردووە و زیانی گەورەی پێگەیاندوون. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێدەچێت ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگە ئێرانییەکان وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە. هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی کرد و ڕایگەیاند واشنتن یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکات یانیش "کۆتایی بە کارەکە دەهێنێت". 
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە گرژییەکانی ناو گەرووی هورمز بەردەوام لە هەڵکشاندان، کە بە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و غاز لە جیهاندا دادەنرێت. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تەنها لە ڕۆژی دووشەممەدا چەندین کەشتیی زەبەلاحی ژاپۆنى کە نزیکەی ‎١٢‎ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو بەو ناوچەیەدا تێپەڕیون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کابینەى نۆ سێ ساڵە بە نایاسایی ماوەتەوە 13 مووچەى فەرانبەرانیشى فەوتاندووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 899 هەزار دینارە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بازاڕی نەوت بە گەورەترین شۆكی مێژووییدا تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 901 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا