4 رۆژ پێش ئێستا 339 جار خوێنراوەتەوە

نیویۆرک تایمز: پێدەچێت تڕەمپ ڕازی بێت بە گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی فڕۆکەی ئێف ‎٣٥‎

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕابگەیەنێت کە ئامادەیە ڕێگە بە تورکیا بدات بگەڕێتەوە بەرنامەی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-‎٣٥‎. 
بەپێی زانیارییەکانی چوار بەرپرسی باڵای ئەمریکا کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ترەمپ بۆ ئەنقەرە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە ئێوارەی سێشەممە دەست پێبکات. هەرچەندە بەرپرسان لەسەر وردەکاریی ئەو میکانیزمە ناکۆکن کە ترەمپ بۆ تێپەڕاندنی کۆتوبەندە یاساییەکانی کۆنگرێس دەیگرێتەبەر، بەڵام ئاماژە بە ئەگەری ئاڵوگۆڕی نامە لەنێوان هەردوو سەرۆکدا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە. 
کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-‎٤٠٠‎ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە لە ساڵی ‎٢٠١٩‎، بووە هۆی گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە. لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوەدا، ئەمریکا سزای بەسەر تورکیادا سەپاند و لە بەرنامەی ئێف-‎٣٥‎ دووریخستەوە. 
هەروەها کۆنگرێس یاسایەکی پەسەندکرد کە فرۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکە پێشکەوتووانە بە ئەنقەرە قەدەغە دەکات تا ئەو کاتەی سیستەمە ڕووسییەکە لەخۆدەگرێت، چونکە بە مەترسییەکی ئەمنیی بۆ سەر فڕۆکەکانی ئەمریکا دادەنرێت. 
سەرەڕای ئەوەی ئەم پرسە لە ڕابردوودا خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە، بەڵام ئەم هەنگاوە نوێیە ئاماژەیە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکان لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا