5 رۆژ پێش ئێستا 366 جار خوێنراوەتەوە

سكرتێری پێشووی ناتۆ: هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوونی ناتۆ نیه‌

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری پێشووی ناتۆ هۆشداریی دا لەوەی هیچ گرەنتییەک بۆ مانەوەی هاوپەیمانییەکە بۆ هەمیشە نییە و، داوای لە وڵاتانی ئەورووپا کرد بەپەلە خەرجییە سەربازییەکانیان زیاد بکەن بۆ پاراستنی یەکڕیزیی ناتۆ. 

ستۆڵتنبێرگ کە لە نێوان ساڵانی ‎٢٠١٤‎ بۆ ‎٢٠٢٤‎ پۆستی سکرتێری گشتیی ناتۆی بەڕێوە بردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "دێر شپیگل" ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، پێویستە سەرکردەی وڵاتان خۆیان لە پێشبینییەکانی پەیوەست بە داهاتووی ناتۆ بەدوور بگرن و لەبری ئەوە تەرکیز بخەنە سەر هەنگاوە خێرا و پێویستەکان. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە دەبوو ئەندامانی ئەورووپی زووتر وەبەرهێنانی سەربازییان زیاد بکردایە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرزکردنەوەی خەرجییەکان ئەگەری مانەوەی ئەمریکا و پابەندبوونی بە ناتۆوە زیاتر دەکات. 

سکرتێری پێشووی ناتۆ دەڵێت، ئەورووپییەکان هەوڵ دەدەن متمانە بە واشنتن ببەخشنەوە کە توانای گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتیی زیاتریان هەیە بۆ پاراستنی کیشوەرەکەیان و نایانەوێت تەنیا وەک پشتیپێبەستراوێک دەربکەون. لە هەنگاوێکیشدا بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا، مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ئێستای ناتۆ ئاشکرای کرد کە خەرجییە بەرگرییەکانی ئەورووپا و کەنەدا لە ساڵی ‎٢٠٢٥‎دا بۆ زیاتر لە ‎٥٧٠‎ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە، کە ‎٩٠‎ ملیار دۆلار زیاترە لە ساڵی پێشوو. هاوکات بڕیارە تا ساڵی ‎٢٠٣٥‎، ئامانجی خەرجییە سەربازییەکانی ناتۆ بگاتە ‎٣‎. ‎٥‎٪ی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی، کە بەراورد بە ئامانجە پێشووەکەی کە تەنیا ‎٢‎٪ بوو، گەشەیەکی بەرچاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا