1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
عهراقچی: تاكو ههڕهشه ههبێت؛ دانووستانهكان دهست پێ ناكهنهوه
پهیام
عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تا هەڕەشەکان بەردەوام بن دانوستانەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی دەستپێناکەن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا ڕێز لە واژۆکەی بگرێت.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بڕگەی ١٣ لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە زۆر ڕوونە سەبارەت بە دەستپێنەکردنی گفتوگۆکان لە کاتی بوونی هەڕەشەی بەردەوامدا. هاوکات داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد پابەندی بەڵێنەکانی بێت و ڕێز لەو بڕیارانە بگرێت کە واژۆی لەسەر کردوون.
لە لایەکی دیکەوە، عهراقچی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، باسی لە بەشداریی بەرفراوانی خەڵک کرد لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری کۆچکردووی وڵاتەکەی.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامادەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی لەو مەراسیمەدا سەلمێنەری ئەوەیە کە هیچ جۆرە هەڕەشەیەک کاریگەری لەسەر گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە