3 رۆژ پێش ئێستا 330 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ٨٥ پێگەی ئەمریکیمان لە بەحرێن و کوەیت کردە ئامانج


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی پێشێلکردنی ئاگربەستدا، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ٨٥ پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە هەردوو وڵاتی بەحرەین و کوێت. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا، سوپای پاسداران ئاماژەی پێ کردووە کە هێزە دەریایی و ئاسمانییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەندەری سەلمان و کەشتیگەلی دەریایی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین، هەروەها بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم لە کوێتیان کردووەتە ئامانج. هاوکات ڕوونیشی کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری (ئێم کیو ٩) یان خستووەتە خوارەوە کە هەوڵی دەدا ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنەکە بکات. لە دوای هێرشەکان، زەنگی مەترسی لە بەحرەین لێدرا و سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کوێتیش ڕایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەرپەرچی چەندین مووشەک و درۆنی داوەتەوە. 
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە ناوچەی گەرووی هورمز ماوە ماوە گرژیی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی ئەو جەنگەی کە لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران سەری هەڵداوە. سەرەڕای ئەوەش، لە ١٨ی حوزەیرانی ڕابردوودا بە نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر، واشنتن و تاران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد و تا ئێستاش دانوستانە سەختەکانی نێوانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا