2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
تاران: بهئامانج گرتنی پردهكان و هێڵهكانی گواستنهوه تاوانی جهنگه
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر پارێزگاکانی باشوور و پردەکانی هێڵی ئاسنی ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەی سەرکۆنە کرد و بە "تاوانی جەنگ" و پێشێلکردنی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان ناوی بردن.
تاران ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنی ژێرخانی گواستنەوە، بەتایبەت پردەکانی هێڵی ئاسن لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، هاوشێوەی تاوانی جەنگە. وەزارەتەکە ئاماژەی پێ کردووە کە ئەم کردەوانەی واشنتن پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هاوکات بڕگەکانی یەکەم و پێنجەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو لایەنی بەزاندووە. بە وتەی دەرەوەی ئێران، ئەم هێرشانە وەک بیانوویەک بەکاردێن بۆ شەرعیەتدان بە بەردەوامیی پابەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی.
لەلایەکی دیکەوە، تاران جەختی لەسەر پێداگریی خۆی کردەوە بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکەکەی، هاوکات بەڵێنی سزادانی لایەنە هێرشبەرەکانی دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە