2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له بوشه‌هر بیسترا؛ وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه سه‌لامه‌ته
په‌یام
دوای ئەوەی ئاژانسی میهر باسی لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە بوشەهر کرد، پارێزگاری شارەکە ڕەتیکردەوە لە هێرشەکانی ئەمریکادا وێستگەی ئەتۆمیی شارەکە و دورگەی خارگ کرابێتنە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاوی کردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناو شاری بوشەهر بیستراوە. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، دەنگۆی ئەوە دروست بوو کە پێگە هەستیارەکانی ئەو ناوچەیە کەوتبێتنە بەر هێرش.
لە بەرانبەردا، پارێزگاری بوشەهر ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر و دورگەی خارگ دەکەن لە میانی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکادا، بەتەواوی بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە.
شاری بوشەهر شارێکی کەناراوییە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە. ئەم شارە کە پایتەخت و ناوەندی پارێزگای بوشەهرە، دەڕوانێتە سەر ئاوەکانی کەنداو و پێگەیەکی دیاری هەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هری لێیه كه له‌لایه‌ن تیمه ڕووسییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە