1 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئێرانی: ناوهڕاستی وێستگهی ئهتۆمی بوشههر بۆردومان كراوه
پهیام
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە هێرشێکی ئەمریکی ناوهڕاستی وێستگەی ئەتۆمیی بووشههر و پردێکی هێڵی ئاسنی بازرگانیی کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا چەند تەقینەوەیەک لە پارێزگاکە بیستراون.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، گوللەتۆپێکی ئەمریکی ئاراستەی ناوهڕاستی وێستگەی ئەتۆمیی بووشههر کراوە و ناوچەکەی کردووەتە ئامانج. هەرچەندە تا ئێستا قەبارەی زیانەکان یان وردەکاریی زیاتر لەلایەن بەرپرسانی فەرمییەوە نەخراوەتە ڕوو.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی چوغادەک سەر بە پارێزگای بووشههر بیستراوە. ئاژانسەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست سەبارەت بە شوێنی وردی تەقینەوەکان و جۆری ئامانجەکان لەبەر دەستدا نییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
لە درێژەی هەواڵەکانیدا، ئاژانسی فارس ئاشکرای کرد کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشێکی دیکەی ئەمریکی پردێکی هێڵی ئاسنی کردووەتە ئامانج. ئەم پردە وەک ڕێڕەوێکی گرنگی ئابووری و بازرگانی بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا و گواستنەوە لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا بەکار دەهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە