پێش 4 هەفتە 247 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

پەیام 

وەك هەنگاوێك بۆ پەرەپێدانی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان، فڕۆكەخانەی كەركووك یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ باكۆ دەست پێكرد.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك ئێوارەی هەینی دەسپێكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی بۆ باكۆی پایتەختی ئازەربایجان ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانە بۆ زیادكردنی گەشتە دەرەكییەكان و دابینكردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاوڵاتیان. 

كردنەوەی ئەم هێڵە ئاسمانییە نوێیە جگە لە ئاسانكاری بۆ گەشتیاران، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی كەرتی گواستنەوە و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان عێراق و ئازەربایجاندا. 

هاوكات فڕۆكەخانەكە جەختی كردەوە كە كار دەكەن بۆ كردنەوەی چەندین گەشتی دیكەی نێودەوڵەتی لە داهاتوویەكی نزیكدا تا پێگەی فڕۆكەخانەكە وەك ناوەندێكی زیندوو لە عێراقدا بەهێزتر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا