1 رۆژ پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

پەیام 

 لە دواى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانى لە ساڵى 2019، تائێستا 13 مووچە بە تەواوى دابەشنەکراوە، کە بریتین لە حەوت مووچەى 2020، سێ مووچەى 2023، یەک مووچەى 2024، دوو مووچەى 2025.

ئەمە جگەلەوەى 10 مووچەش بە لێبڕینى لەسەدا 21 دابەشکراوە کە ئەوانیش چوار مووچەى ساڵى 2020 و شەش مووچەى ساڵى 2021 ە.

لە ساڵى 2019 دا و دواى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەم تاڕادەیەک بارودۆخى فەرمانبەران لەو ساڵەدا باشتربوو بەو پێیەى مووچەى هەر 12 مانگەکە بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

بەڵام لە ساڵى 2020 دا مووچەخۆرانى هەرێم خراپترین ساڵى مووچە وەرگرتنیان بەڕێکرد بەوپێیەى حەوت مووچەیان بە تەواوى بۆ پاشەکەوتکرا و پێیان نەدرا کە ئەوانیش مووچەى مانگەکانى (4 و 5 و 6 و 7 و 8  و 11 و 12 ) بوون، ئەو پێنج مووچەیەشى کە پێیاندرا تەنیا مووچەى مانگى یەک بە تەواوى دابەشکرا، مووچەى چوار مانگەکەى تر بە رێژەى لێبڕینى لەسەدا 21 دابەشکرا.

بە هەمان شێوە لە ساڵى 2021 یشدا حکومەتى هەرێم مووچەى مانگەکانى (1 و 2 و 3 و 4 و 5 و 6)ى بە لێبڕینى لەسەدا 21 دابەشکرد، بەڵام مووچەى مانگەکانى (7 و 8 و 9 و 10 و 11 و 12)ى بە تەواوى دابەشکرد و لێبڕینەکەى لابرد.

بۆ ساڵى 2022یش حکومەت مووچەى هەر 12 مانگەکەى بە تەواوى و بەبێ لێبڕین دابەشکرد.

لە ساڵى 2023 یشدا تەنیا مووچەى نۆ مانگ دابەشکراو ئەو سێ مووچەیەى تر وەک ساڵانى پێشتر دابەشنەکرا.

لە ساڵى 2024 یشدا مووچەى مانگى 12 دابەشنەکرا، هەروەها لە ساڵى 2025 یشدا مووچەى مانگەکانى 11 و 12 دابەشنەکرا.

واتە لە ماوەى تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم 13 مووچە بە تەواوى دابەشنەکراوە و 10 مووچەى دیکەش بە لێبرینى لەسەدا 21 دابەشکراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا