1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان هۆشداری لە شەپۆلێكی توندی گەرما دەدات كە لە رۆژانى داهاتوودا ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەكانی دەگەنە 47 تا 55 پلەی سیلیزی، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێنماییەكی بلاو كردەوە.
بۆ ڕێگریكردن لە مەترسییەكان، داوا لە شۆفێران كراوە كەرەستەكانی چەرخ، عەتر، سپرا و پاتری لەناو ئۆتۆمبێلدا جێ نەهێڵن؛ هەروەها پەنجەرەكان كەمێك بە كراوەیی بهێڵنەوە، تانكی بەنزین بە تەواوی پڕ نەكەن و شۆفێریی كاتەكانی بەیانی و نیوەڕۆ كەم بكەنەوە.
لەسەر ئاستی ناوماڵ و خۆپارێزیی كەسی، ڕێنمایی هاوڵاتیان كراوە كە بوتڵی غاز لەبەر خۆر دانەنێن، بۆ كەمكردنەوەی لۆدی كارەبا تەنها ئەو ژوورانە سارد بكەنەوە كە دانیشتنی تێدایە، ئاو زۆر بخۆنەوە و ئاگاداری مار و دووپشك بن. لە كۆتاییشدا جەختكراوەتەوە كە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 3ی دوای نیوەڕۆ بە هیچ شێوەیەك لەبەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆردا نەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە